سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى ئاکام عومەر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئێوارەى ئەمڕۆ ئاکام عومەر، فەرماندەى هێزى کۆماندۆ دواى مانەوەى بۆ چەندین هەفتە لە نەخۆشخانەیەکى ئەڵمانیا گیانى لەدەستدا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەکەى دەکات و دەڵێت، " پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م."

 

دەقى پەیامى سەرەخۆشى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو شه‌هید ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى كۆماندۆ ده‌كه‌م كه‌ دواى برینێكى سه‌خت و مانه‌وه‌ى مانگێك و سێ هه‌فته‌ له‌ژێر چاودێریى پزیشكیدا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستدا.

هاوخه‌م و هاوسۆزیانم و له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیان و هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

12/12/2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین