سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ: كلیچدارئۆغلۆ كاندیدی ئێمەیە تورکیە

نوچەنێت

ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، “كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى توركيا كانديدى هەموو ئەندامانى پارتەكەمانە."

ئەمڕۆ دووشەممە (12/كانوونى يەكەم/2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ رایگەیاند، "یەكلابوونەوەی كاندیدی جەهەپە یەكلاییكردنەوەی كاندیدی ئۆپۆزسیۆن نییە بۆ ركابەری ئەردۆغان، چونكە لە كۆتایی شەش پارتەكە بڕیار لەسەر كاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەدەن."

ئەو قسانەی ئیمامئۆغلۆ لەكاتێكدایە بەشێك لە لایەنە سیاسیەكانی سەر مێزە شەش كەسییەكە داوایان دەكرد جەهەپە لەبری كلیچدار ئۆغلۆ، ئیمامئۆغلۆ كاندید بێت.

بەشێكی تر لە لایەنەكان پاڵپشتیان لە مەنسوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە دەكرد، بەڵام ئەو لێدوانەی ئیمامئۆغۆ كۆتایی بەو دەنگوگۆیانە دەهێنێت. 

لە چەند رۆژی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بۆ دوایین جار خۆم كاندید دەكەم، هیوادارم بتمان بەشێك لە سەدەی توركیا بونیاد بنێنم، پاشان ئاڵاكە رادەستی دەگەنجان دەكەم."

بڕیاری لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەكانی توركیا بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و پەرلەمان بەڕێوە بچێت، كە نزیكەی ساڵێكە ململانێكان دەستی پێكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین