لە دهۆک چەکدارێکى عەرەب بە چەکەوە هێرشیکردە سەر بنکەیەکى ئاسایش کوردستانی

نوچەنێت:

کەسێکى چەکدار هێرش دەکاتە سەر بنکەیەى ئاسایش لە پارێزگاى دهۆک، بە پێى زانیارییە سەرەتاییەکان کارمەندێکى ئاسایش شەهید بووە، چەکدارەکە کوژراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/کانوونى یەکەم/2022) چەکدارێک هێرشى کردۆتەوە سەر بنکەى  ئاسایشی رۆژهەڵاتی دهۆک، بە پێى زانیارییە سەرەتاییەکان کارمەندێکى ئاسایش بە ناوى (ئازاد ئیبراهیم بێسفکی) شەهید بووە و یەکێکى تر بە ناوى (زیندان) بریندارە و ئێستا چارەسەرى پزیشکی وەردەگرێ.

بەپێى هەواڵێکى کوردستان 24 ئەو کەسەى بە چەکەوە هێرشى کردۆتەوە سەر بنکەى ئاسایش بە ڕەگەز عەرەبە و لەلایەن هێزەکانى ئاسایش کوژراوە.

تاوەکو ئێستا هۆکارى هێرشەکەى ئەو چەکدارە عەرەبە بۆ ئاسایشى دهۆک نەزانراوە، لە ئێستا هێزە ئەمنییەکان خەریکى لێکۆڵینەوەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین