شه‌پۆلێكى ترى ئاواره‌بوون رۆژئاواى كوردستانى گرته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى توركیا ده‌ستیان به‌ تۆپپارانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى باكوورى حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان كردووه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌یش خه‌ڵكێكى زۆر ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

روانگه‌ى سوورى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 له‌ ماڵپه‌ڕى خۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ره‌به‌یان هێزه‌كانى توركیا ده‌ستیان به‌ تۆپپارانكردنى شارۆچكه‌ى ئه‌بوراسین كردووه‌ له‌ باكوورى رۆژئاواى حه‌سه‌كه‌. له‌ هه‌واڵه‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ به‌ تۆپى قوڕس بۆردومانى ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت و بۆیه‌ شه‌پۆلێكى ترى ئاواره‌بوون ده‌ستیپێكردووه‌.

روانگه‌ى سوورى باس له‌وه‌ ده‌كات چه‌ندان گوندى سه‌ربه‌ شارۆچكه‌كه‌ بۆردومان كراون، بنكه‌یه‌كى ئاسایشى سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌ر و نانه‌واخانه‌یه‌كیش به‌ر هێرشه‌كه‌ كه‌وتوون. به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر قوربانییه‌كان نییه‌.

زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ هێزه‌كانى توركیا بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین