بۆ ته‌ندورستى پێست مه‌رج نییه‌ رۆژانه‌ خۆت بشۆی تەندرووستی

نوچه‌نێت

توێژینه‌وه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نسى ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كات، بۆ پاراستنى ته‌ندروستى پێست به‌ شێوه‌یه‌كى رۆژانه‌ خۆیان نه‌شۆن. له‌ راپۆرتێكیش هاتووه‌، زۆرینه‌ى ئه‌ڵمانیاییه‌كان رۆژانه‌ خۆیان ده‌شۆن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات توێژینه‌وه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نسى كه‌ باس له‌ خۆشووشتن ده‌كات، ده‌ڵێ، "بۆ ره‌چاوكردنى بنه‌ماكانى پاكوخاوێنى مه‌رج نییه‌ هه‌موو رۆژ خۆت بشۆیت". مارى گۆردان كه‌ پسپۆڕه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانى پێست باسى له‌وه‌ كردووه‌، پێست كۆئه‌ندامێكى زیندووه‌، خۆى پاك و نوێ ده‌كاته‌وه‌، جیا له‌وه‌یش پێشت به‌ چینێكى ئاودار داپۆشراوه‌ خۆى ده‌پارێزێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك كۆئه‌ندامه‌كانى تر ده‌بێت له‌ پێستیش ره‌چاوى هاوسه‌نگى بكرێت.

ئه‌م پزیشكه‌ پێیوایه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر ته‌ڕكردنى پێست هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆى وشكبوونى پێست و ئه‌كزیما.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ 76% فه‌ڕه‌نسییه‌كان، 77%ى ئه‌ڵمانییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى رۆژانه‌ خۆیان ده‌شۆن، كه‌چى ئینگلیزه‌كان به‌ رێژه‌ 68% و ئیتاڵییه‌كان به‌ رێژه‌ى 53% رۆژانه‌ خۆیان ده‌شۆن. جگه‌له‌ ته‌ندروستیش راپۆرته‌كه‌ ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كات كه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌وان ده‌توانن خه‌رجییه‌كى زۆر كە به‌ ئاو و كاره‌با و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ ده‌چێت، پاشكه‌وت بكه‌ن و له‌ برى ئه‌مه‌ ته‌نیا شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانیان و ئه‌و به‌شانه‌ى پێست بشۆن كه‌ راسته‌وخۆ به‌ر پیسبوون ده‌كه‌ون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین