مه‌نسور ياڤاش خۆى بۆ سه‌رۆكايه‌تیى توركيا  کاندید دەکات تورکیە

نوچەنێت:

مه‌نسور يه‌ڤاش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره‌، سەبارەت دووبارە خۆکاندیدکردنى بۆ سه‌رۆكايه‌تیى کۆمارى تورکیا وەک کاندیدى ئۆپۆزیسیۆن دەڵێت، "ئەمە بڕیارى شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێزه‌، ئه‌وان هه‌رچيه‌ك بڵێن ئێمه‌ پابه‌ند ده‌بين."

ئه‌مڕۆ شێشه‌ممه‌ (شه‌شى/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌نسور يه‌ڤاش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره‌، له‌میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەیەکدا بە پێکەنینەوە ڕاگەیاند، "بۆ ئەوەى پرسیارى دووبارە خۆ کاندیکردنم بۆ سەرۆکى سەرۆک کۆمارى تورکیا لێنەکرێ سەردانى هیچ شوێنێک ناکەم."

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره‌ گوتى، "خه‌ڵكى ئه‌نقه‌ره‌ ئێمه‌ى بۆ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ڵبژارد، ئه‌وان چاوه‌روانن خزمه‌تيان بكه‌ين، ئه‌گه‌ر ئه‌ركێكى تریان له‌ ئێمه‌ بوێت، ئەوا ئه‌م بڕیارە لەدەستى‌ شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێزه،‌ ئه‌وان چ بڵێن ئێمه‌ جێبەجێى ده‌كه‌ين."

ئەم لێدوانەى مەنسور لەکاتێکدایە، ماوه‌يه‌ك به‌ر له‌ئێستا مێراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى پارتى باشه‌، داواى له‌ مه‌نسور يه‌ڤاش كردبوو ‌ خۆى بۆ كانديدى سەرۆک کۆمارى تورکیا هه‌ڵبژێرێت به‌ڵام ئه‌و هيچ وه‌ڵامێكى فەرمى نەبووە، هەروەها جەهەپە دەیەوێ کلچدار ئۆغلۆ کاندید بکرێ، لە بەرامبەردا پارتى باشە پشتیوانى لە کاندیدکردنى مەسنور یاڤاش دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین