سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى سوید لە عێراق جەخت لە هاریکاریى هاوبەش دەکەنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لە جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزى نوێى سوید له عێراق کرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ كۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزى نوێى سوید له عێراق، "وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى سوید لە عێراق، "هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى سوید له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى سوێدى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق، شه‌ڕى دژى تیرۆر و ناوچه‌كه به‌گشتى، بیروڕیان ئاڵوگۆر كرد."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment