پێداچوونه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنى شنگال ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌یه‌كى عێراقى پێشبینى ده‌كات محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، پێداچوونه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنى شنگال بكات، كه‌ بۆ ئاسایيكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى عێراق كراوه‌، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێ، "رێككه‌وتنه‌كه‌ پێویستى به‌ به‌ تێگه‌یشتن و رێككه‌وتنى نوێى سیاسى هه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى "عاله‌م جه‌دید"ى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌وڵده‌دات بارودۆخى شنگال ئاسایى بكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بچێته‌وه‌. 

مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتارى عێراق و قایمقامى پێشووى شنگال له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، تا ئێستا رێككه‌وتنى شنگال مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زه‌ و جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ پێویستى به‌ رێككه‌وتنى سیاسى نوێ و تێگه‌یشتنى نوێ هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ سوودانى دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بكات له‌سه‌ر دۆخى شنگال.

رێككه‌وتنى شنگال له‌ نۆى تشرینى یه‌كه‌مى 2022  له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى واژۆ كرا، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه‌ به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌درێت و هێزه‌ چه‌كداره‌كان وه‌ك په‌كه‌كه‌ و میلیشیاكانى شیعه‌ له‌ شاره‌كه‌ ده‌رده‌كرێن
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین