سوپای عێراق داعش بۆردوومان دەكات
نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ (چواری/ كانوونی یەكەم/ 2022) رزگار محەمەد، قایمقامی مەخموور بە کوردستان بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری داعش لە بناری چیای قەرەچوخ لە هێزەکانی سوپای عێراق نزیکبوونەتەوە، بەڵام هێرشەكەی ئەو چەكدارانە لەلایەن لیوای (14)ی سوپای عێراقەوە هێرشیان کرایەسەر و بە تۆپبارانکردن وەڵامی هەوڵەکەی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و ناچاریان کردوون ناوچەکە جێبهێڵن.
سەبارەت بە زیانەكانیش قائیمقامی مەخموور ئاماژەی بەوە كرد، "ئەو هێرشەی داعش هیچ زیانێكی گیان و مادی نەبووە."
سەبارەت بە زەروزیانی چەكدارانی داعش سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 8:40ی ئەمشەو، سوپای عێراق چەند بنکەیەکی داعشی لە گوندی ئاژیکەندی بناری قەرەچووخ تۆپبارانکردووە، بەڵام زیانە گیانییەکان دیارنین."
پێشتریش چەندین جار گرووپەكانی داعش لە چیای قەرەچوخ دزەیان كردوە و هێرشیان كردووە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، تا ئێستاش هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیماننان چەند ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بۆ ئەو ئەوو ناوچانە ئەنجام داوە، چەندین جاریش گورزی گەورەیان لێوەشاندووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment