سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و کونسوڵى نوێى هۆڵەندا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هۆڵەندا دەکەنەوە بەتایبەت لە بوارى کشتوکاڵ.

ئەمڕۆ یەکشەممە (چوارى/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر پێشوازى لە یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان، "پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و ‏هیواى سه‌رۆكه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و ‏سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌.‏"

هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ "خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و ‏به‌ره‌وپێشبردنیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه‌."

 لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لاى ‏خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى ‏هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگیریى و هاریكارییان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى ‏شه‌ڕى دژى داعشدا.‏"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین