رووسیا داوا دەكات ئەڵمانیا دەستبەرداری هاوكاری ئۆكراینا بێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (دووی/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (CNN) بڵاویكردەوە سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، "هەڵوێستی وڵاتی رۆژئاوا وێرانكەرە، هەڵوێستی ئەڵمانیاش لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە، بۆیە پێویستە پێداچوونەوە بە هەڵوێستەكانی خۆی بكات و دەستبەرداری رەوانەكردنی چەك و مەشەقپێكردنی سوپا و پاڵپشتی دارایی و سیاسی بۆ ئۆكراینا بێت، هەر ئەوەشە وایكردووە كیێڤ هەموو دانوستاندنێك رەت بكاتەوە."
سەرۆكی رووسیا ئاماژە بەوەش دەكات، "سەرەڕای ئەوەش ئەو هاوكاریانە پاڵنەرە بۆ توندڕەوە نەتەوەییەكانی ئۆكراینا كە تاوانی گەورەتر دژ بە هاووڵاتیانی سیڤیل ئەنجام بدەن."
بەگوێرەی راگەێندراوێكەی كۆشكی كرملین سەرۆكی رووسیا رایگەیاندووە، "سوپای رووسیا ماوەیەكی زۆرە موشەكەكانی ئاڕاستەی ئامانجە دیاریكراوەكان لە ئۆكراینا ناكات، بەڵام لەدوای بە ئامانجگرتنی پردی كریما و وێستگەی وزە و هێلی نۆرد ستریم وەڵامدانەوە بۆتە شتێكی پێویست، ئەوەش بە بەشداری رووسیا پێویستی بە لێكۆڵینەوەیكەی شەفافە."
لە مانگی شوباتی ئەمساڵ سوپای رووسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ءئۆكراینا دەستپێكرد، لەبەرانبەردا وڵاتانی ئەوروپا بە توندی دژ بە هێرشەكانی رووسیا وەستایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment