میراڵ ئه‌كشنار ده‌يه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆ بێته‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت

میراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى پارتى باشه‌، ده‌يه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا، كۆببێته‌وه‌، كوردشاد زۆرلو، گوته‌بێژى پارتى ئەو پارتەش رايگه‌ياند، "سەرەتاى هەفتەى داهاتوو سه‌رۆكى پارتى باشه‌ داواكارى پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ده‌كات."

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (يه‌كى/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بير گون) بڵاويكرده‌وه‌، كوردشاد زۆرلو، وته‌بێژى پارتى باشه‌ رايگه‌ياند، مێرال ئه‌كشنار، سه‌رۆكى پارتى باشه‌، له‌ 5ى كانوونى دووه‌مى مانگى ڕابردوو له‌ كۆبوونه‌وەیەکى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى پەرلەمانى پارته‌كه‌ى رايگه‌ياندووه‌، كه‌ ئاماده‌يه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى سووريا كۆببێته‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامه‌يه‌ك بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ده‌نێرێت داواى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌كات. 

زۆرلو له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى ده‌ڵێت، "پرۆسه‌كه‌ پرۆسه‌يه‌كى زۆر گرينگه‌، بانگه‌وازى سه‌رۆكه‌كه‌مان بۆ مه‌به‌ستى  ئاشتەوایى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتە، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌ينه‌وه‌، رۆژی هەینی یا دوو شەممە نووسراوى فه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كه‌ين." 

گوته‌بێژى پارتى باشه‌ ده‌شڵێت، "ئێمه‌ ڕووبه‌رى دوو كێشه‌ى گرينگ بووبنه‌وه‌، يه‌كه‌ميان، پرسى تيرۆر و كێشه‌ى په‌نابه‌رانه‌، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتيه‌كانمان نيگه‌ران بكات. بۆیە پێويسته‌  بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه‌ هه‌نگاوى جدديى بندرێت، هيچ كام له‌مانه‌ ناتوانين بكه‌ينه‌ ماده‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، بەڵكو دژايه‌تى له‌م جۆره‌ بيركردنه‌وانه‌ش ده‌كه‌ين." 

پارتی باشە یەكێكە لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی حكومەتی توركیا، لەچوارچێوەی شەش پارتەكە ململانێیەكی توندی لەگەڵ پارتی دادوگەشەپێدان هەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین