سوودانى به‌رپرسانى نزیك له‌ كازمى له‌ هه‌واڵگرى دوورده‌خاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى فه‌ڕه‌نسى ئاشكراى ده‌كات ئاراسته‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى به‌ره‌و ئێرانە و به‌ڵگه‌یش دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه‌یه‌ كه‌ پێشتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له‌ هه‌واڵگرى داینابوو، له‌ شوێنى ئه‌وانه‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ داده‌نرێن كه‌ سه‌ربه‌ ئێرانن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى ئینتلیجنس ئۆنلاینى فه‌ڕه‌نسى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى ئاراسته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ره‌و ئێران ده‌بات، وه‌ك به‌ڵگه‌یش گێڕانه‌وه‌ى عه‌بدولكه‌ریم فازڵه‌ كه‌ "ئه‌بوعه‌لى به‌سڕى" ناسراوه‌ و پێشتر له‌ لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ دوورخرابووه‌وه‌.

ئه‌بوعه‌لى به‌سرى له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا نزیكه‌، پێشتر له‌ میلیشیاى به‌در كارى كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هادى عامرییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت. ماڵپه‌ڕه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ پێیوایه‌ جگه‌ له‌م به‌رپرسه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى چه‌ندان به‌رپرسى ترى دوورخستووه‌ته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نزیك له‌ كازمیین.

دوێنێ سوودانى سه‌ردانى تارانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئێران كۆبووه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین