مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری هۆڵەندا کۆدەبێتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێسەممە (29/تشرينى دووەم/ 2022) سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە وەزيرى بەرگرى هۆڵەندا كرد، تەورى سەرەكى كۆبوونەوەكە باسكردن بوو لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هەردوولا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرش و پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان، جەختیان لە پێویستیی رێزگرتن و پاراستنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆتاییهاتنی هێرش و دەستدرێژییەکان کردەوە.
وەزیری بەرگری هۆڵەندا، ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لەنێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوامبوونی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی ئەمنی و سەربازی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە لایەن وڵاتەکەی دووپاتکردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسیی پشتیوانی شانشینی هۆڵەندای کرد، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەردەوامە لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان، هەروەها پێزانینی بۆ هۆڵەندا هەبوو کە یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتیوانی پلان و کارنامەی کابینەی نۆیەمە، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ.
سەبارەت بە هەڵوێستى هەرێمى كوردستان سەرۆکی حکومەت جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، “کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەری ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای دراوسێیتی باش و رێز لە یەکترگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment