ئەمەريكا دژ بە هێرشەكانى توركيايە بۆ سەر هاووڵاتيان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆن كێربى، رێكخەرى پەيوەندييەكان لە ئەنجوومەنى ئاسايشى نەتەوەيى كۆشكى سپى لە كۆشكى سپى لە كۆنگريەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "توركيا مافى خۆيەتى بەرانبەر ئەو هەڕەشە تيرۆرستيانەى رووبەڕووى دەبێتەوە بەرگرى لە خۆى بكات، لەهەمانكات دژ بەهێرشكردنە سەر هاووڵاتيانين."

ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە جۆن كێربى رايگەياند، "توركيا مافى خۆيەتى بەرگرى لە هەڕەشەكانى رووبەڕووى دەبێتەوە بكا، توركيا لەم دواييە لە سنوورەكانى سووريا بۆتە قوربانى تيرۆر، ئێمە دژى هەر هێرشێكين هاووڵاتيان بكاتە ئامانج، لەهەمان كاتدا دەمانەوێت ئاڵۆزييەكان كەم بكرێنەوە."

سەبارەت بە تەقينەوەكەى شەقامى ئيستقلال لە ئيستەنبۆڵ رێكخەرى پەيوەندييەكان  گوتى، "ئێمە لە دۆخێك دا نين ئەنجامدەرى ئەو تەقينەوە ديارى بكەين، بەڵام سەركۆنەى ئەو كردەمان لەكاتى خۆى كرد و ئێستاش سەركۆنەى دەكەين." 

سەبارەت بە پەيوەندييەكانيش لەگەڵ هێزە سوورييەكان بۆ رووبەڕوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش، كێربى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە بەردەوامين لەكاركردن لەگەڵ ئەو هێزانەى لە سووريا بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو رێكخراوە كە هەڕەشەيەكى راستەقينەيە لە سووريا و عێراق."

دەربارەى رێگەپێدانى توركيا بۆ ئۆپراسيۆنەكانى سووريا جۆن كێربى روونيكردەوە، "توركيا رووبەڕووى هێرش بۆتەوە، ئێمە سەربازمان بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش لە سووريايە، نامانەوێت ژيانى سەربازەكانمان لە سووريا و هيچ وڵاتێكى تر بكەوێتە بەردەم هەڕەشە، سەربازەكانمان لەو ناوچانە پاڵپشتى هێزەكانى سوورياى ديموكرات دەكەن."

لە هەفتەى رابردوو توركيا بە پاساوى رووبەڕووبوونەوەى مەترسى هێرشى ئاسمانى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەست پێكرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین