ناكۆكى ده‌كه‌وێته‌ نێوان مالیكى و خه‌زعه‌لى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ناكۆكییه‌كى توند ده‌كه‌وێته‌ نێوان نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى به‌سه‌ر حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/ تشرینى دووه‌م/2022 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تیان ئاشكرا كردووه‌، ناكۆكییه‌كى توند كه‌وتووه‌ته‌ نێوان نوورى مالیكى و قه‌یس خه‌زعه‌لى، ئه‌م ناكۆكییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ده‌كات. 

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ناكۆكییه‌كه‌ له‌وه‌ هاتووه‌ پێشتر خه‌زعه‌لى و مالیكى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، دواى دانانى سوودانى ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان دابه‌ش بكه‌ن، ئێستا نوورى مالیكى هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار ده‌دات و له‌به‌رانبه‌ردا قه‌یس خه‌زعه‌لى ده‌یه‌وێ  ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ده‌ستبكه‌وێت. شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ ناكۆكییه‌كه‌ له‌وه‌  قووڵتر بووه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ئێستا قه‌یس هاوكارى هه‌ر كه‌سێكى جیابووه‌وه‌ له‌ حزبى ده‌عوە ده‌كات له‌ دژى نوورى مالیكى.

ته‌نانه‌ت ده‌گوترێ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌زعه‌لى بۆیه‌ پشتگیرى سوودانى كردووه‌، چونكه‌ پێشتر له‌ حزبى ده‌عوه‌ جیابووه‌ته‌وه‌ و ئێستایش مه‌ترسى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ مالیكى نیین فراكسیۆنێكى تر له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆكان پێكبهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین