سوودانى: بودجه‌ى ئه‌مساڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بێكاریى و هه‌ژارییە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرد بۆ ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گوتوویه‌تى، "بودجه‌ى ئه‌مساڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بێكاریى و هه‌ژارییه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26/ تشرینى دووه‌م/2022 محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ئاماده‌كردنى بودجه‌ كۆبووه‌وه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌په‌له‌ بودجه‌ى گشتى 2023 ئاماده‌ بكرێت و به‌ په‌رله‌مانى عێراق بدرێت تا بێ دواكه‌وتن په‌سه‌ندى بكات.

نووسینگه‌ى سوودانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "سوودانى گوتوویه‌تى بودجه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بێكاریى و كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژاریى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌، سه‌ره‌ڕاى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاكسازى ئابوورى".

پێشتر په‌رله‌مانتاران ئاشكرایان كرد، سوودانى داواى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندادانى حكومه‌ته‌كه‌ى كردووه‌، به‌په‌له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ ئاماده‌ بكه‌ن. ئه‌مساڵ به‌ هۆى كێشه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ عێراق نه‌یتوانى بودجه‌ ئاماده‌ بكات، دوایین بودجه‌ى عێراق بودجه‌ى ساڵى 2021 بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین