هاوپه‌یمانى فه‌تح: حكومه‌تى سوودانى له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى تێوه‌گلانه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌حمود حه‌یانى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح، پێیوایه‌ حكومه‌تى سوودانى له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى تێوه‌گلانه‌ و هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێ سه‌رنه‌كه‌وێ.

مه‌حمود حه‌یانى شه‌وى رابردوو 23/تشرینى دووه‌م/2022 له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌تى سوودانى هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌ندێك وڵات ده‌یانه‌وێ وه‌ك ساڵى 1990 عێراق تێوه‌ بگلێنن".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح باس له‌ هۆكارى مه‌ترسییه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى حكومه‌ته‌كه‌ى پێكهێناوه‌ و له‌ حاڵه‌تى سه‌ركه‌وتنیش بۆ سه‌ركه‌وتنى چوارچێوه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ندێك له‌ ده‌وڵه‌تى جیهان و ده‌وڵه‌تى ناوچه‌كه‌ ئه‌مه‌یان ناوێ". 

له‌ لێدوانه‌ى حه‌یانى بێ ئه‌وه‌ى ناویان بهێنێ، هه‌ندێك حزب تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ گوایه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناسه‌قامگیرى بۆ عێراق دروست بكه‌ن، له‌ رێگه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و غافڵكوژییه‌وه‌. حكومه‌تى سوودانى له‌ 27ى مانگى رابردوو پێكهێنرا و ئێستا كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى گه‌وره‌ى له‌به‌رده‌مدایه‌، گرنگترنیان هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشه‌كانى ئێران و توركیایه‌ كه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین