سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له گرنگیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى لە سه‌قامگیریى عێراق دەکاتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (22/تیشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ فایق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و فایق زێدان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "بیروڕایان ده‌رباره‌ى میكانیزمى پشتگیرى له دادوه‌رى و دابینكردنى هه‌موو پێویستییه‌كانى سه‌ركه‌وتنى كارى دادگاكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان گۆڕییه‌وه."
هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختیان "له گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان و گه‌یاندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا جه‌حتى، "له گرنگیى ڕۆڵى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له سه‌قامگیرى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا كرده‌وه و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به ئاماده‌یى و ڕۆڵى كاراى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵا دادوه‌ریى عێراق كرد."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment