ئاسایشى سلێمانى باندێکى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیردەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (21/تشرینى دووەم/2022) ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، "لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ئەو ماددانە توانی باندێکی (6) کەسی"یمان دەستگیرکرد.
هاوکات دەشڵێت، "ئاسایشى سلێمانى بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر توانرا لەناو شاری سلێمانی بەفەرمانی دادوەر لەڕۆژی ٢٠٢٢/١١/٦ باندێکی (6) کەسی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "تۆمەتباران دانیشتووی (هەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئێران) ن ، توانرا دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ماددەکان کە هەندێک لە ماددە هۆشبەرەکان شاردرابونەوە لە ناو سێتی کەلوپەلی چێشتخانەدا."
ئەو ماددە هۆشبەرانى دەستى بەسەرداگیراوە، پێکهاتوون لە: "(3) کگم ماددەی کریستاڵ، (50,000) دهنك حەبى ترامادۆڵ."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment