سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی دانیمارک کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى نوێى دانیمارک لە عێراق "پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان" تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/تشرینى دووەم/2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە كریستیان تۆرنینگ، باڵیۆزی نوێی دانیمارک لە عێراق کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، "سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی دانیمارک کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ دانیمارک دووپات کردەوە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "باڵیۆزی دانیمارک، وێڕای سوپاسکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد لە عێراق و ناوچەکە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."

ئەوەش هاتووە، "گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین