سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ پارێزگارى سلێمانى ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

باوکى د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى کۆچی دواییکرد. سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە خۆى و بنەماڵەکەى دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى، بۆ كۆچى دواییى ئه‌بوبه‌كر حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى ـ ى باوكیان، "سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان  خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى."

لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان هاتووە، هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."

دەشڵێت، لاى خۆیه‌وه‌  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى، "سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا، ده‌ربڕى."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین