سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (19/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەردانى سلێمانى کرد بە مەبەستى بەشداریکردن لە پرسەى قوربانیانى تەقینەوەکەى شارى سلێمانى و بەشداریکردن لە پرسەى قوربانییەکان.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواى سەردانیکردنى بریندارەکان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "هەوڵدەدەین هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن، لەم ماوەیە سەردانی یەکێتی و هەموو لایەنەکانی دیکەیش دەکەین."
سەبارەت بە دواخستنى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردن بکرێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، "من وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان (پێشتریش) بەپێی ئەرکی خۆم نامەم ناردووە بۆ پەرلەمان. من هیوادارم حیزبەکان لەسەر ئەم بابەتە رێککەون، ئێستا ماوەی پەرلەمان درێژکراوەتە بۆ ساڵێک. بە دڵنیاییەوە دەبێت لەمساڵەدا هەڵبژاردن بکرێت."
لە بارەى گیان لەدەستدانى (15) هاوڵاتییەکەى سلێمانى و چارەسەرکردنى بریندارەکان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گووتى، "ئەوەی کە پێویست بێت بۆ ئەو رووداوە دەیکەن و هەر کەسێکیش بیەوێ کارێکی خێرخوازی بکات ئێمە سوپاسی دەکەین، هەروەها حکومەتیش بێگومان بە کاری خۆی هەڵدەستێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment