به‌رپرسێكى باڵاى به‌ریتانى: هیچ رۆڵێكمان له‌ عێراق نه‌ماوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌ى كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانى شیعه‌وه‌ ئاراسته‌ى به‌ریتانیا ده‌كران، به‌رپرسێكى باڵاى به‌ریتانى ده‌ڵێ، "دواى 20 ساڵ له‌ داگیركردنى عێراق به‌ریتانیا هیچ رۆڵێكى سه‌ره‌كى له‌ عێراق نه‌ماوه‌".

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق رۆژى سێشه‌ممه‌ 15/تشرینى دووه‌م/ 2022 له‌ ماڵپه‌ڕى خۆى  لێدوانێكى ئه‌لیسته‌ر بیرتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشتر وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بوو بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌ریتانییه‌ باس له‌ رۆڵى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى هیچ رۆڵێكى سه‌ره‌كى له‌ عێراق مابێت.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك به‌رپرس و شاره‌زا داوا ده‌كه‌ن به‌ریتانیا رۆڵى زیاترى به‌ عێراق هه‌بێت، كه‌چى بیرت ده‌ڵێ، "دواى تێپه‌ڕبوونى 20 ساڵ له‌ داگیركردنى عێراق، هیچ رۆڵێكى سه‌ره‌كى نه‌ماوه‌ به‌ریتانیا بیگیرێت". 

ئه‌و لێدوانه‌ى به‌رپرسه‌ به‌ریتانیاكه‌ پێچه‌وانه‌ى تۆمه‌تى سه‌ركرده‌كانى شیعه‌یه‌ كه‌ پێشتر ئاراسته‌ى به‌ریتانیایان كردبوو، له‌وانه‌ گوتبوویان به‌ پلانى به‌ریتانیا موقته‌دا سه‌در ئاژاوه‌گێڕى ده‌كات و به‌ریتانیا ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى عێراق له‌ناو ببات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین