سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و سەرۆکۆ کۆمارى عێراق، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ تشرینی دووه‌م/2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

بە پێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێی فیدراڵی کرا."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "جەختیش لەوە کرایەوە کە شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان."

دەشڵێت، "لە تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق کرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین