سەرۆک کۆمارى عێراق گەیشتە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر لەلایەن سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى لێکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/تشرینى دووەم/2022) د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر، کەوا بڕیار دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى سەرۆک مەسعود بارزانى لە پیرمام دەکات، چەند بابەتێک تاوتوێ دەکەن.

بەپێى زانیارییەکان سەرۆک کۆمارى عێراق، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کۆردستان کۆدەبێتەوە.

 سەرۆک کۆمارى عێراق، جگە لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان، سەردانى پارێزگاى دهۆک دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە ڕۆژى (15) تاوەکو (17)ـی تشرینى دووەم. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین