سه‌در ئاڵاى سپى هه‌ڵكردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب پێیوایه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ ده‌ركه‌وتنى وه‌ك پیاوێكى ئاینى و دوور له‌ سیاسه‌ت، ماناى ئه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانى ئاڵاى سپى راده‌ستبوونى هه‌ڵكردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/ تشرینى دووه‌م/ 2022 رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌ركه‌وتنى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در وه‌ك پیاوێكى ئاینى ماناى ئه‌وه‌یه‌ "ئاڵاى سپى" هه‌ڵكردووه‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ راده‌ستبوونى كۆتایى نه‌بێت و كاتى بێت، ره‌نگه‌ چاوه‌ڕێى ئێرانیش بكات بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر رۆڵى وه‌ك هێزێكى سیاسى پێبداته‌وه‌. 

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب به‌ دوورى نازانێ هێشتا لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كارتى ترى شاره‌وایان له‌ به‌رانبه‌ر سه‌در هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ى زیاتر له‌ پرۆسه‌ى سیاسى دوور بخه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێ، ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌ دۆسیه‌كان نه‌مانى دوو ملیار دۆلاره‌كه‌ بێت، چونكه‌ هه‌ندێك سه‌ره‌داوى بۆ به‌رپرسانى ره‌وتى سه‌در ده‌چێت.

ره‌وتى سه‌در وه‌ك ره‌وتێكى سیاسى كاریگه‌ر له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ هاوینى رابردوو ته‌واوى په‌رله‌مانتارانى ره‌وته‌كه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و دواتریش سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین