پزیشكانی ئێران رووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە
رۆژی پێنجشەممە (10/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە سەدان پزیشك لە دەرەوەی ئەنجوومەنی پزیشكی ئێران گردبوونەوە ناڕەزایی توندیان بەرانبەر هەڵسوكەوتی هێزە ئەمنییەكان لە ناوخۆشخانەكان بەرانبەر خۆپیشاندەران دەربڕی، هەندێك لە پزیشكەكان دروشمی مەرگ بۆ دیكتاتۆریان بە دەنگی بەرز دەگەوتەوە.
چەند شایەتحاڵێك رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكان لە دەوری باڵەخانەی ئەنجوومەنی پزیشكی بوون بۆ گواستنەوەی ئەو كەسانەی دەستگیریان كردوون."
بەگوێرەی لێدوانی یەكێك لەو پزیشكانە هێزەكانی پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنی پزیشكەكان تەقەیان بەڕوویان كردوون، هەروەها گازی فرمێسكڕێژ و گولەی پلاستیكیان لە دژ بەكارهێناون، لە هەمانكاتیشش لە چەند پزیشكێكیان داوە.
پزیشكانی ئێران هەر لە سەرەتاوە گومانیان لە لێدوانی فەرمی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هەبوو سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، ئێستاش دەسەڵات زۆر توندی ئەوانی كردۆتە ئامانج، هۆكارەكەشی ئەوەیە بە بەردەوامی هاوكاری ئەو كەسانە دەدەن كە لە خۆپیشاندانەكان بریندار دەبن.
لەناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ژینا ئەمینی كچە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن پۆلیسی رەوشت دەستگیر كرا، دواتر لە نەخۆشخانەیەكی تاران گیانی لەدەست دا، لەو كاتەوە تا ئێستا خۆپیشاندانەكان بەردەوامە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment