ئێران دووبارە هەڕەشە لە سعوودیە دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (شەشی/ تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی كەناڵی ئیران ئیتەنرناشوناڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی هۆشداری داوەتە سعوودیە، سەبارەت بەو هۆشدارییە سەعدوڵا زەرعی، پسپۆڕی ئێرانی رایگەیاند، "بەرپرسانی سعوودیە رەتیان كردۆتەوە پەیوەندییان بەو كەناڵەوە هەبێت، بەڵام ئێمە دەزانین ئەو كەناڵە بەتەواویی سعوودییە، سعوودیە بۆ دژایەتی تاران هاوكاری دەكات."
لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو پسپۆڕە ئێرانییە ئاماژەی بەوە كرد، "ئێران وەڵامی سعوودییەی قبووڵ نییە، هۆشداری داوە كە ئەگەر سعوودییە پەیوەندی بەو كەناڵەوە نییە، ئەوا ئێمەش پەیوەندییمان بەو رووداوانە نییە، كە ئەگەر هەیە رووبدەن."
لە چەند رۆژی رابردوو ئێران سعوودیەی بە هاندانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە شەقامەكان تۆمەتباركرد، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك بخاتەڕوو.
بەگوێرەی زانیاری فەرمی ئەو كەناڵە كەناڵێكی هەواڵییە بەخشەكەی بەزمانی فارسییە و بارگاكەی لە لەندەنە، خاوەنەكەی كەسێكی سعوودیە و بەڵام حكومەتی سعوودیە پاڵپشتی ناكات.
لە چەند رۆژی رابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی لە حكومەتی سعوودیە و هەرێمی كوردستان كرد، پێشتریش چەند جارێك بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment