په‌رله‌مان له‌ گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ شكستى هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌ر چه‌نده‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌نیاز بوو ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى په‌رله‌مانتاران له‌ كارنامه‌كه‌ لادرا و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێ، "گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نییه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌شى تشرینى دووه‌م/2022 فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى به‌سه‌ربازكردنى زۆره‌ملێ بۆ دانیشتنى داهاتوو دواخراوه‌".

زه‌هره‌ بوجارى په‌رله‌مانتاریش ده‌ڵێ، "به‌كۆششى په‌رله‌مانتاران، پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ كارنامه‌ى په‌رله‌مان خرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و جارێكى تر بۆ په‌رله‌مان نایه‌ته‌وه‌".

پڕۆژه‌ى یاساى گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى له‌ ساڵى 2015 ئاماده‌ كراوه‌ و له‌ 100 ماده‌ پێكهاتووه‌، پێشتر چه‌ندان جار په‌رله‌مانتاران هه‌وڵیان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ خزمه‌تى سه‌ربازییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین