به‌رپرسى دۆسیه‌ى وڵاتى دراوسێ نووسینگه‌ى سوودانى به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، ئیحسان عه‌وادى ده‌كاته‌ به‌رپرسى نووسینگه‌كه‌ى خۆى، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى حزبى ده‌عوه‌ى شیعه‌ و پێشتر به‌رپرسى نووسینگه‌ى وڵاتانى دراوسێ بووه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێنجى تشرینى دووه‌مى 2022 ئیحسان عه‌وادى كرایه‌ به‌رپرسى نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى. عه‌وادى وه‌ك یه‌كێك له‌ بەرپرسه‌ باڵاكانى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى "شیعه‌" ناسراوه‌، پێشتر چه‌ندان به‌رپرسیارێتى هه‌بووه‌، دواجاریش به‌رپرسى نووسینگه‌ى وڵاتانى دراوسێ بووه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق.

ماڵپه‌رى تۆڕى هه‌واڵى عێراق ره‌خنه‌ى له‌ سوودانى گرتووه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌ پێشتر سوودانى به‌ڵێنى داوه‌، كه‌ ده‌ست بۆ دوورخستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت نه‌بات، كه‌چى ئێستا ته‌واوى به‌رپرسه‌كانى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى دوورخستووه‌ته‌وه‌.

له‌ 27 ى مانگى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى دا.

ئیحسان عه‌وادى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین