به‌رپرسێكى باڵاى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق ده‌ستگیركرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هێزێكى ئه‌منى تایبه‌تى عێراق، زیا مووسه‌وى ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئۆپراسیۆنه‌ له‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق، هۆكاره‌كه‌یش په‌یوه‌ندى به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووى تشرینى دووه‌م/ 2022 هێزیكى ئه‌منى تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ى مه‌نسوورى به‌غدا زیا مووسه‌وى ده‌ستگیركرد و رێگه‌ى نه‌دا بگاته‌ شوێنى كاركردنه‌كه‌ى له‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى.

مووسه‌وى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌شى ئۆپراسیۆنه‌كانه‌، سه‌رچاوه‌كان بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى باسیان له‌وه‌ كردووه‌، ده‌ستگیركردنى مووسه‌وى په‌یوه‌ندى به‌ دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ئه‌و هێزه‌ى مووسه‌وى ده‌ستگیركردووه‌، سه‌ر به‌ هه‌واڵگرى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هه‌یه‌، تا ئێستایش نازانرێت ئه‌و به‌رپرسه‌ى هه‌واڵگرى ره‌وانه‌ى كوێ كراوه‌، به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌كرێت مووسه‌وه‌ى له‌ دۆسیه‌ى به‌قاچاخبردنى نه‌وت تێوه‌گلاوه‌.

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك حكومه‌تى عێراق به‌ڵێنى داوه‌، له‌ماوه‌ى 90 رۆژ به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین