سوودانى ره‌خنه‌ى له‌ كازمى ده‌گرت كه‌چى سیاسه‌تى ئه‌و دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیتۆر له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و ئاسته‌نگانه‌ ده‌كات كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى و ده‌ڵێ، "به‌ر له‌ دوو مانگ سوودانى ره‌خنه‌ى له‌ حكومه‌تى مسته‌فا كازمى ده‌گرت، كه‌چى ئێستا سیاسه‌تى ئه‌و له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووى تشرینى دووه‌م 2022 راپۆرتێكى ئه‌لمۆنیتۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى. ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كارنامه‌كه‌ى حكومه‌تى سوودانى هیچ گۆڕانكارییه‌كى له‌و سیاسه‌ته‌ گشتییه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو پلانى بۆ داناوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر سوودانى له‌ چه‌ندان بابه‌ت هێرشى ده‌كرده‌ سه‌ر كازمى و تیمه‌ سیاسییه‌كه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ پێیوایه‌ چه‌ند ئاسته‌نگێك رووبه‌ڕووى حكومه‌تى سوودانى ده‌بێته‌وه‌ كه‌ دیارترینیان هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانه‌. چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ پێویستى به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌ى هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش له‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت، كاتێك نوێنه‌رى سه‌در له‌ په‌رله‌مان نه‌بێت، ئه‌وا رازیكردنى ئه‌م ره‌وته‌ ئه‌سته‌م ده‌بێت و له‌ كاتى بوونى هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك ئه‌وا ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه‌.

ئاسته‌نگى دووه‌م چاكسازییه‌، كه‌ سوودانى 90 رۆژى داناوه‌، ئه‌مه‌یش "شمشێرێكى دووسه‌ره‌یه‌" چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ سوودانى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ بخاته‌ هه‌ڵوێستى گرژییه‌وه‌ كه‌ پاڵپشتى لێده‌كه‌ن. ئاسته‌نگى سێیه‌م ئابوورییه‌، چونكه‌ سوودانى چه‌ندان به‌ڵێنى ئابوورى داوه‌ كه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ نییه‌ عێراق هه‌یه‌تى. 

رۆژى 27ى مانگى رابردوو حكومه‌تى عێراق متمانه‌ى به‌ حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى دا، كه‌ له‌ 21 وه‌زاره‌ت پێكهاتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین