دیدارى مێرى بە ناونیشانى (عێراق بۆ هەمووان) لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/تشرینى دووەم/2022) دیدارى مێرى لە هەولێر دەستپێکرد، کە ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت، کە (12) پانێڵ لە خۆدەگرێت، جگە بەشداربوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، ژمارەیەک لێکۆڵەر و سیاسەتوان و بەرپرس بەشداری دەکەن.
د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکى دەزگاى مێرى بە رووداوى ڕاگەیاند، لەو دیدارەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکانیان بەشدارن و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان، لەنێو شیعەکان بەشێک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سەدرییەکان دێن، هەروەها لەنێو سووننەکانیش بەهەمان شێوەیە سەرکردەکانیان ئامادە دەبن، لە سەرووی هەموویانە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. لەگەڵ ئەوانەش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئامادەییەکی بەهێزی دەبێت، رەنگە تا (16) باڵیۆز بەشداربن.
بەپێى بەرنامەى ئەو دەزگایە، ئەمڕۆ دواى نێوەڕۆ، مەسرور بارزانى، لە پانێلى (داهاتوو و بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان، ستراتیژ و ئاستەنگ و هەل) قسە دەکات.
هاوکات سبەى دووى تشرینى دووەم، لە دووەم ڕۆژى دیدارى مێرى، پانێڵێک بە ناونیشانی (عێراقێک كە بۆ هەمووان كار بكات) بەڕێوەچدەێت، قسەکەر، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستانە و لەلایەن فهرهاد عهلائهدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاریی عێراق بەڕێوەدەبرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment