ئه‌مریكا و ئێران به‌ پاڵپشتى حكومه‌تى سوودانى به‌ یه‌كتر ده‌گه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئه‌مریكا بۆ نه‌وت و ئێران به‌ هۆى كێشه‌كانى ناوخۆ، ده‌یانه‌وێ بارودۆخى عێراق سه‌قامگیر بێت، بۆیه‌ پاڵپشتى له‌ حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/تشرینى یه‌كه‌م/2022  رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ پاڵپشتى ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات بۆ حكومه‌تى نوێى عێراق كه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

ئه‌مریكا و ئێران نزیكه‌ى 20 ساڵه‌ له‌ عێراق ململانێییانه‌، ئه‌مجاره‌ هه‌ردووكیان پاڵپشتى به‌په‌له‌ى خۆیان بۆ حكومه‌تى شیاع سوودانى راگه‌یاندووه‌، به‌ بڕواى رۆژنامه‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ هۆكارێك ده‌یه‌وێ جارێ واز له‌ عێراق بهێنن و پاڵپشتى حكومه‌تى نوێ بكه‌ن بۆ سه‌قامگیرى.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا زیاتر بێت، ئێرانیش به‌ هۆى كێشه‌كانى ناوخۆ ده‌یه‌وێ كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر بێت و ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌ هه‌ر ئێران هاوكار بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بنبه‌ستى سیاسى له‌ عێراق كۆتایى پێبێت ئه‌مه‌یش به‌هاندانى یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ به‌رانبه‌ر پارتى سزاش بكات له‌ دۆسیه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین