کوڕى شەوکەتى حاجى مشیر پەیوەندى بە کوردستانی

نوچەنێت:

ئه‌ژی ئه‌مین، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ (ئامانج شه‌وكه‌ت) كوڕی شه‌وكه‌تی حاجی موشیر بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، "ئه‌زموون و لێهاتووییان كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تشرینى یەکەم/2022) ئه‌ژی ئه‌مین، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وێنەیەى خۆى لەگەڵ ئامانج شەوکەت حاجى میشر بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت، "ئه‌مڕۆ به‌ دڵێكی گه‌رم و پڕ له‌ سۆز و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ پێشوازیمان كرد له‌ برای به‌ڕێزم كاكه‌ ئامانج، كوڕی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ مامه‌ شه‌وكه‌تی حاجی مشیر و به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌زگای پاراستن و زانیاری/زانیاری."

ئه‌ژی ئه‌مین لە نووسینەکەیدا دەشڵێت، "دڵنیام هه‌ڵوێستی به‌ڕێزیان، ئه‌زموون و لێهاتووییان كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتمان له‌پێناو پاراستنی ئه‌م نیشتیمانه‌دا هێز و گوڕ و تینی زیاتر بێت و ڕۆحی شه‌هیدانی ڕێگای ئاشتی و نیشتیمان ئاسووده‌ بێت، به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ڕێگای خه‌بات دژ به‌ تاریكی و تیرۆریزم."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین