عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر داوایه‌كى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى راسپێردراوى حكومه‌تى نوێى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ داواى كردووه‌ سبه‌ى ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ى بدرێت. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ ده‌ڵێ، "سوودانى بۆى نییه‌ واده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان دیارى بكات".

بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى داوایه‌كى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بكات. هه‌ر ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى سوودانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، پێداچوونه‌وه‌ى كۆتایى بۆ ناوى كاندیده‌كانى كابینه‌كه‌ى ده‌كات و سبه‌ى له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان متمانه‌یان پێده‌درێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى په‌رله‌مانى به‌ شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر دیاركردنى ئه‌و واده‌یه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى ئه‌و داوایه‌ى سوودانى بكه‌ن. سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆى هه‌یه‌ واده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان دیارى بكات و بۆیه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌و واده‌یه‌ رازى نه‌بێت، ئه‌وا دانیشتنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو.

13ى ئه‌م مانگه‌ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى راسپارد، بۆئه‌وه‌ى حكومه‌ت پێكبهێنێ، به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌بێت له‌ ماوه‌ى 30 رۆژ سه‌رۆكى راسپێردراو كابینه‌كه‌ى به‌ په‌رله‌مان بدات، بۆئه‌وه‌ى متمانه‌ى پێبدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین