مەسرور بارزانى لەگەڵ جەنەراڵ كارل هاریس کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ جەنەڕاڵ كارل هاریس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تشرینى یەکەم/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە جەنەراڵ كارل هاریس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد .

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هەبوونی هێزی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم"کراوە.

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکدا ئەوەش هاتووە، "دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقمان لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی و سازان تاووتوێ کرد" تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین