سوودانى به‌ڵێنێكى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاشكراى ده‌كات، له‌كاتى گفتوگۆى پێكهێنانى حكومه‌ت، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى راسپێردراو، به‌ڵێنى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌رى داوه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رێشه‌كێشكردنى حزبى به‌عس، كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ بڕواى رۆژنامه‌كه‌ "به‌ڵێنێكى زه‌حمه‌ته‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى سوننه‌ ئاشكراى كردووه‌، كاتێك هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى و عه‌زمى سوننه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ سوودانى كردووه‌، داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌رییان لێكردووه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دژایه‌تى به‌عس. ئه‌ویش به‌ڵێنى داوه‌ دواى چوار مانگ له‌ پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌م ده‌زگایه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و دۆسیه‌كانى راده‌ستى دادگاكان بكات، بۆئه‌وه‌ى چیتر به‌ مه‌به‌ستى سیاسى ئه‌و دۆسیه‌یه‌ به‌كارنه‌هێنرێت.

ده‌سته‌ى رێشه‌كێشكردنى به‌عس له‌ ساڵى 2003 به‌ بڕیارى پۆل برێمه‌ر سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق دامه‌زراوه‌، دواتر ده‌زگاكه‌ بۆ ده‌سته‌ى "لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌رى" گۆڕا. كارى ئه‌و ده‌زگایه‌ ئه‌وه‌یه‌ رێگرى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رپرسانى به‌عس بۆ ده‌سه‌ڵات بكات.

رۆژنامه‌كه‌ پێیوایه‌ سوودانى ناتوانێ ئه‌و بڕیاره‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات، چونكه‌ سوودانى له‌لایه‌ن زۆربه‌ى حزبه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ پشتیوانى ده‌كرێت و ئه‌وانیش رێگه‌ى ناده‌ن هه‌نگاوێكى له‌م شێوه‌یه‌ بنێت. له‌ ساڵانى رابردوودا سوننه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ دژایه‌تى كراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین