رووسيا هەڕەشەى هەوڵوەشاندنەوەى  ڕێککەوتنى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌ دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەگێرانى: دونيا ئەحمەد

رووسيا له‌ (22)ى ته‌مموزى ئەمسال له‌ ئيسته‌مبۆڵ له‌گەڵ توركيا و ئۆكراينا و بە نێوەندگیرى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ڕێككه‌وتنى دانه‌وێله‌يان واژۆكرد، لەو ئێستادا بۆ رێگرييكردن له‌ لێكۆلينه‌وه‌ى به‌كارهێنانى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌، نوێنه‌رى رووسيا له‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، "له‌ هه‌ر ئه‌گه‌ره‌كى لێكۆلينه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ له‌ رێكه‌وتنى دانه‌وێله‌ ده‌كشێينه‌وه‌."

ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، "به‌ هه‌وڵى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان لە مانگى ته‌مموزدا، توركيا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئۆكراينا و رووسيا ڕێكه‌وتنى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌ واژۆكرا تاوه‌كو (18)ى ئه‌م مانگه‌ دانوستاندنه‌كان درێژكراوه‌. بەڵام ئێستا رووسيا هه‌ره‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ دەكات و رايگه‌ياندوه،‌" له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر لێپێچينه‌وه‌يه‌ك له‌ به‌كارهێنانى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى ئێران بۆ سه‌ر ئۆكراينا له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌كشێينه‌وه‌.

چەند رۆژێك پێش ئێستا به‌مه‌به‌ستى هێرشه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر ئۆكراينا له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داخراودا ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بەرێووە چووە، سێرگى كيسليتسا، نوێنه‌رى ئۆكرانيا رايگه‌ياند، "ئێران به‌شێكه‌ له‌م شه‌ڕه‌ به‌ پێدانى سه‌دان فڕۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى كاميكازى موهاجير و شه‌هيد (136)ى به‌ مۆسكۆ داوه‌." 

هه‌روه‌ها كيسليتسا ئاماژەى بەوەش كرد، "ئه‌م كاره‌ى ئێران له‌لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه ‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ (2015)دا تايبه‌ت به‌ئێران په‌سه‌ندى كردووه‌ پێشێلكردنى بڕيار‌ى (2231) يه‌، چونكە ئه‌م گرووپەى لێكۆڵينەوە نه‌ته‌وه ‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ لپرێسينه‌وه‌ پێكيان هێناوە، بۆ ئەوەى بێنه‌ ناو خاكى ئۆكراينا ئێمه‌ ئه‌وان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستنيشانى ئه‌م فرۆكه‌ بێفركه‌وانانه‌ بكه‌ن كه‌ ئێرانين " 

سەبارەت به‌م كاره‌ى ئۆكراينا، ديميترى پۆليانسكى، جێگرى نوێنه‌رى رووسيا رايگه‌ياند، " ئه‌مه‌ باشبزانن نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان به‌م ده‌ستپێشخه‌رييه‌ى ئۆكراينا رازى ده‌بێت، ‌ هه‌ركاتێك لێرسينه‌وه‌ له‌م فرۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانانه‌ى ناو ئۆكراينا بكەن، رووسيا له‌ دانووستاندنه‌كانى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌ ده‌كشێته‌وه‌."

هه‌ر خۆشى ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌نيا دانه‌وێڵه‌ى ئۆكراينا و به‌رهه‌مه‌ خۆراكييه‌كان بۆ بازاره‌كانى جيهان گواستراوه‌ته‌وه‌، بەڵام لە گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان و دانه‌وێڵه‌ى رووسيا ڕێگريكراوه‌." 

نەتەوە يەكگرتووەكان داواى نوێكردنەوەى رێككەوتنەوەكەيان كردووە، به‌پێى ئاماره‌كانى ئاژانسى بازرگانى و گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، "نوێكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه كاريگەرى لەسەر دابه‌زاندنى نرخى خۆراك جيهان دەبێت، به‌تايبه‌تيش ئه‌و وڵاتانه‌ى تازه‌پێگه‌يشتوون  دابينكردنى خۆراك بۆيان زۆر گرنگە." 

لەلايەكى ترەوە ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، "كه‌ ئێران تاوەكانى رووسيا هاوكارە، جۆن كيربى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يوه‌ندييه‌ ستراتيژييه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مه‌ريكا گوتى، "كارمه‌ندانى سه‌ربازى ئێران له‌سه‌ر زه‌وى هاوكارى رووسيايان كردووه‌، ئێمه‌ ده‌زانين تاران هاوكارى كارى ته‌كنيكى رووسيا ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ ئۆكرانيا به‌ فرۆكه‌ بێفركه‌وانييه‌كانيان راسته‌وخۆ به‌شدارى له‌ هێرشه‌كانى رووسيا ده‌كه‌ن بۆسه‌ر خه‌لكى سڤيلى ئۆكراينا." 

سەرچاوە: CNN Türkiye

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین