پارێزەرێكی تورك وەك هاوسۆزی لەگەڵ ژینا ئەمینی قژی خۆی بڕی
لە كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی سەنگای پارێزەرانی لە شاری ئیستەنبۆڵ، سالین نەقیب ئۆغلۆ، پارێزی بەڕەگەز تورك وەك هاوسۆزیەك لە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی قژی خۆی بڕی.
ئەمڕۆ یەكشەممە (23/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە سالین نەقیب رایگەیاند، "پێویستە ئەو كارە لەبەر خاتری ژینا ئەمینی بكەم، كە بووە سیبووڵی ئازادی و عەلمانیەت بۆ ئافرەتانی ئێرانی."
هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی سەنگای پارێزەران لە ئیستەنبۆڵ یەكێكە لە گەورەترین سەندیگاكانی لە جیهان، كۆبوونەوەی گشتی ماوەی دوو رۆژی خایاند، نۆ كاندید لە كۆی هەشت كۆمەڵە لەسەر سەرۆكایەتی پێشبڕكێیان بوو.
گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی كچە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو، ژمارەیەكی زۆری ئافرەتان لە جیهان وەك هاوسۆزیەك قژی خۆیان بڕی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment