جیهان رۆژبهیانى: رۆڵى ئافرهت له پهیوهندییه كوردستان له جێى خواستى ئێمه نییه
چنار خۆشناو -تایبهت به نوچهنێت
نوچەنێت: لەماوەی رابردوودا لەسەر کۆمەڵێک پرس ناکۆکی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان، بە تایبەت پارتە سەرەکییەکان دروست بوو، ئایا دوای ئەم بارودۆخە پەیوەندی پارتی و لایەنە نیشتیمانییەکان چۆن وەسف دەکەیت؟
جیهان رۆژ بەیانی : سەبارەت بە بابەتی ناکۆکی نێوان لایەنەکان، شتێکی ئاسایی و ههیه، حزبە گەورەوە براوەکان، کە زۆرترین دەنگیان هەیە، دەبێت پشکی هەرە گەورەیان بەرکەوێت، ئاسایە ئێمەش وەکو پارتی گەورەترین حزبی کوردستان وعێراقین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنە براوەکانی تر، دەست بە گفتوگۆ و دانوسان دەکەین. جاری واهەیە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانمان، کە ئەمەش بەشێکە لە سیاسەت. پارتی زۆر جار ئیستیحقاقی خۆی داوەتە حزبەکانی تر، بۆ ئەوەی کەمترین بەریەککەوتن رووبدات و بتوانین، بە باشترین جۆر خزمەت بەخەڵکی کوردستان بکەین.
پارتی زۆر جار ئیستیحقاقی خۆی داوەتە حزبەکانی تر
نوچەنێت: پێشتر مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانییەکانی پارتی ناوە ناوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، کۆدەبوهوه یاخود سەردانی دەکردن، بۆ چی ئێستا ئەو جۆرە پەیوەندییە نەماون و ئەنجام نادرێن؟
جیهان رۆژبەیانی: ئەو بابەتەی نێوان پارتی و یەکێتی لایەنەکان و ئەو کێشانەی هەیە لە چوارچێوەی عێراق بە گشتی و بەپێی قۆناغە جیاجیاکان هەیە، بە تایبەت لەنێوان پارتی و یەکێتی لەبەر دۆخی کوردستان و بەرژەوەندییە گشتییەکان، لایەنەکان ناچار بەیەکڕیزی دەکات و لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆیان دەکەنەوە. مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانییەکانیش بەشێکە لە رۆڵ و تەوجیهی جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی و بەپێی تواناو پێویست کار دهكات بۆ هێورکردنەوەی دۆخ و بەستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، لەگەڵ لایەنەکان. ئەو بابەتەی نێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکان ئەم کێشانە بەپێی قۆناغە جیاجیاکان، هەر هەیە بە تایبەتی لەنێوان پارتی و یەکێتی لەبەر ئەوەی دۆخی کوردستان و زەرورەتی پێکەوەیی بە ناچاری پێکەوە کۆمان دەکاتەوە. ئێمە وەکو پارتی و مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانییەکان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی، بە پێی پێویست دەرگامان بۆ هەموو لایەنەکان، بەبێ جیاوازی کراوەیە، بەپێی بەرنامە و پرۆگرامی داڕێژراو بە پێی دۆخ و پێویستیەتی سەردانی لایەنەکانیش دەکەین.
نوچەنێت: مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانییەکان چەندە بایەخی بە رۆڵی ژنان داوە لە پەیوەندییەکان؟
جیهان رۆژبەیانی: بە شێوەیەکی گشتی لە کۆبونەوەو سەردانی حزبەکان ئافرەتەکانی مەکتەب بەشدارییان پێدەکرێت، بەڵام بەشدارییەکی شکلییە و دەکرێت گرنگی زیاتر بە رۆڵی ئافرەت بدرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بایەخی بە رۆڵی ئافرەت داوە، چۆن دەبینین لە ئۆرگانە حزبی و حکومی ئافرەت رۆڵ دەگڕێت، ئێمەش وەکو مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانییەکان، لەهەموو بەشەکان وەک پێویست ئافرەتی تێدایەو دەشکرێ زیاتر بکرێن، رۆژ بە رۆژ ئەو بایەخدانە روو لەزیاد بوونە.
بهشدارى ئافرهتان له پهیوهندییهكان شکڵییە
نوچەنێت: ئەی رۆڵى ئافرەت لە پەیوەندییە نیشتیمانییەکان چییە؟
جیهان رۆژبەیانی: لەم دەزگایەدا رێزمان گیراوە، بەشداريی چالاکی مەکتەب دەکەین، بەڵام تموحی ئێمە زۆر لەوە زیاترە، پەیوەندییە نیشتیمانییەکانی پارتی، هەندێ جاریش کارەکان بە سیستەم نەکراوە، ئیشوکاری ئەم مەکتەبە هەندێ جار لە دەزگای جۆراو جۆر دەکرێت، ئافرەت دەوری هەیە بەڵام لە ئاستی پێویست و داخوازی ئافرەت نییە. وەک باسم کرد پارتیمان بایەخێکی تەواوی بە رۆڵی ئافرەت دەدات و شان بە شانی پیاو لە ئەرکە جیاجیا و گرنگەکان رۆڵ دەگێڕن، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، هەر ئەمەیش وایکردووە، کە ئافرەت لەناو مەکتەب و لق و ناوچەکان، زیاتر لە جاران بایەخ بە رۆڵ و پێگەیان بدرێت، بە پێی دابەشبوونی ئافرەتان لە بەشە جیاکانی مەکتەب، کار ودەوریان بۆ دیاریکراوە، هەندێک جار هەست دەکرێت، دەوریان لە ئاست داخوازییەکانیان نییە و پێشنیاری بە سیستەم کردنی کارەکان و زیاتر کردنی رۆڵی ئافرەت و بەشداری پێکردنیان لە کۆبوونەوە و دانیشتنە گرنگەکان دەکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment