گەنجێک نارنجۆکێک هەڵدەداتە ماڵى باوکى کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو، نارنجۆرێک هەڵدرایە ماڵێک لە گەڕەکى زانایانى شارى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى هەولێر دەڵێت: ئەم کارە لەلایەن کوڕى ماڵەکە ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ شەممە (22/تشرینى یەکەم/2022) سه‌باح خدر، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی هه‌ولێر، سەبارەت هەڵدانى نارنجۆێک بۆ ماڵێک لە گەڕەکى شەوى (16) تشرینى یەکەم ڕاگەیاند، بکەرى تاوانەکەمان دەستگیرکرد.

سه‌باح خدر ڕوونکردنەوەى زیاترى بە کوردستان 24 دەدات و دەڵێت، دواى لێکۆڵینەوەکان گومانلێكراوێك ده‌ستگیركرا، كه‌ كێشه‌ێکی کۆنى له‌گه‌ڵ كوڕی ئه‌و ماڵه‌ هه‌بووه‌، دواتر ده‌ركه‌وت، کەسى دەستگیرکراو‌ بێ تاوانه‌، بەڵکو یەکێک لە کوڕەکانى ئەو تاوانبارە.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تاوانبارەکە بەردەوامە و دانیشى بە ئەنجامدانى ئەو تاوانە ناوە، ئەو کەسەى پێشتریش بە گومان دەستگیرکرابوو لە ئێستادا ئازادکراوە.

هەفتەى ڕابردوو لە گەڕەکى زانایانى پارێزگاى هەولێر، نارنجۆکێک هەڵدرایە ماڵێک، کە بەو هۆیەوە کەسێک بریندار بوو، لە سەرەتادا وا باسکرا بە هۆى کێشەیەکى کۆن، کەسێک ئەم تاوانەى ئەنجامداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین