ناكۆكى لایه‌نه‌كانى عێراق له‌سه‌ر پێنج وه‌زاره‌ته‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى باڵاى ره‌وتى حیكمه‌ ئاشكراى ده‌كات، به‌ هۆى وه‌زاره‌ته‌كانى: ناوخۆ، به‌رگرى، ده‌ره‌وه‌، دارایى، نه‌وت، ناكۆكییه‌كى توند له‌نێوان لایه‌نه‌كان دروست بووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكار بووه‌ بۆ دواكه‌وتنى حكومه‌ت نوێی عێراق.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 ره‌حیم عه‌بوودى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ كه‌ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات،  له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز هۆكارى دواكه‌وتنى حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌هۆى ناكۆكى سیاسى پێكهێنانى حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى دواكه‌وتووه‌".

ره‌حیم عه‌بوودى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى پێنج وه‌زاره‌ته‌ كه‌ بریتین له‌: ناوحۆ، به‌رگرى، ده‌ره‌وه‌، دارایى، نه‌وت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌رى ئه‌و ناكۆكییانه‌ نه‌كراون.

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان به‌ كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام به‌ هۆكارێكى نادیار دواخرا. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌ 13ى ئه‌م مانگه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راسپارد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین