وەزیری بەرگری توركیا: سێ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆكراینا رەوانەی جیهان كراوە تورکیە

نوچەنێت

خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، "لە ماوەی سێ مانگ زیاتر حەوت ملیۆن تۆن دانەوێلەی ئۆكراینا لە رێگەی توركیا رەوانەی وڵاتانی جیهان كراوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (16/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، دوای سەردانی وەزیری بەرگری توركیا و ئۆلیكسەندەر كوبراكۆڤ، وەزیبری ژێرخانی ئۆكراینا بۆ ناوەندی هەماهەنگی تایبەت بە رەوانەكردنی دانەوێڵەی ئۆكراینا رایگەیاند، "لەماوەی سێ مانگ حەوت ملیۆن و (700) هەزار تۆن دانەوێلەی ئۆكراینا لە رێگەی (345) كەشتی بارهەڵگر لە بەندەرەكانی ئۆكراینا رەوانەی جیهان كراوە."

سەبارەت بە شێوازی بەرێوەچوونی كارەكانیش وەزیری بەرگری توركیا ئاماژەی بەوە كرد، "ئەو ئەنجامەی تا ئێستا بەدەستهاتووە مایەی دڵخۆشییە، ئەو كارەی ئەو ناوەندە هاوبەشە كردوویەتی، ئەركێكی مرۆیی و مێژوویی ئەو قۆناغەیە، توركیا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو سیاسەتەی بە شەفافیش پەیڕەوی دەكات، رێزی سنووری وڵاتانی دراوسێ و سەرەوەرییان دەگرێت، پاڵپشتی لە ئاشتی و سەقامگیری دەكەین."

لای خۆشیەوە وەزیری ژێرخانی ئۆكراینا لەبەرانبەر كردنەوەی ئەو رێڕەوە سوپاسی توركیای كرد، جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە،"ئۆكراینا بەپێویستی دەزانێت ئەو دەستپێشخەرییە سەركەوتووە بەردەوام بێت، كە كاریگەری لەسەر نرخی دانەوێڵە لە جیهان هەبووە."

لەكۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵ نوێنەرانی توركیا و ئۆكراینا و رووسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئیستەنبۆڵ لەسەركردنەوەی ناوەندێك بۆ رەوانەكردنی دانەوێڵەی ئۆكراینا بۆ جیهان رێككەوتن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین