په‌رله‌مانتارێكى پارتى: ده‌بێت گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ له‌ كازمى و وه‌زیرانى دارایى قه‌ده‌غه‌ بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كات، قه‌ده‌غه‌ى گه‌شت به‌سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و دوو وه‌زیرى دارایى پێشوو و به‌رپرسانى ترى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بسه‌پێنێ به‌ هۆى دیارى نه‌مانى سێ تریلیۆن و 700 ملیار دینار.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 ماجد شنگالى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایى دووپات له‌سه‌ر دزینى سێ تریلیۆن و 700 ملیار دینار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر هه‌ژمارى ده‌ستەى گشتى باجه‌كانى بانكى رافیده‌ین بووه‌، ئه‌مه‌یش پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ لایه‌نه‌كانى پشت دزییه‌كه‌ بۆ راگه‌یاندن و خه‌ڵك ئاشكرا بكرێن".

له‌ به‌شێكى ترى ده‌ڵێ، "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیار قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌لى عه‌لاوى وه‌زێرى پێشووى داراى و ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى دارایى به‌ وه‌كاڵت بدرێت".

ئه‌و په‌رمانتاره‌ى پارتى داوایش ده‌كات به‌په‌له‌ په‌رله‌مان بۆ دیارنه‌مانى ئه‌و پاره‌یه‌ كۆببێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین