كازمى وه‌زاره‌تى دارایى به‌ هه‌یام نیعمه‌ت راده‌سپێرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌یام نیعمه‌تى وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى بێت به‌ وه‌كاله‌ت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر لادانى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار دا كه‌ دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌ك وه‌زیرى دارایى به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كار بوو.

له‌برى ئه‌و هه‌یام نیعمه‌تى راسپارد تا به‌ وه‌كاله‌ت كاروبارى وه‌زاره‌تى دارایى به‌ڕێوه‌ببات تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى نوێ پێكده‌هێنرێت. هه‌یام نیعمه‌ت وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌ و  له‌ ساڵى 1961 له‌ دایكبووه‌ و ماسته‌رى له‌ ژمێریارى هه‌یه‌ و چه‌ندان پۆستى له‌ ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌رگرتووه‌. 

له‌ 11ى ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى راسپاردنى وه‌زاره‌تى دارایى به‌ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار دا، كه‌ هاوكات وه‌زیرى نه‌وتى عێراقه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین