دواى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاو ئه‌سته‌مه‌كه‌ دێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌ دواى دانانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌نگاوه‌ ئه‌سته‌مه‌كه‌ دێت، كه‌ ئه‌ویش پێكهێنانى حكومه‌ت و دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیه‌تى.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات دانانى سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنى سه‌رۆك حكومه‌تى عێراق كۆتایى به‌ كێشه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ناهێنێ، چونكه‌ دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ت له‌م دوو دۆسیه‌یه‌ ئاڵۆزتره‌.

ریناد مه‌نسوور چاودێرى سیاسى له‌ دامه‌زراوه‌ى چیتام هاوس له‌ لێدوانێكیدا پێیوایه‌، له‌ كاتى ده‌ستپێكردنى دانوستاندنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ وه‌زیر ده‌بێت و كێ ده‌ستى باڵاى له‌ دامه‌زراوه‌كان و گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، ئه‌وا سه‌رله‌نوێ ته‌نگژه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌.

كه‌چى به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ عه‌لى بودێر چاودێرى سیاسى پێیوایه‌ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ئاسان ده‌بێت، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا لایه‌نه‌كان ته‌وافوقیان كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا باس له‌ هه‌ڵوێستى سه‌در و پێیوایه‌ ده‌بێت سڵ له‌ بێده‌نگییه‌كه‌ى بكرێته‌وه‌.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 13 ى تشرینى یه‌كه‌م، په‌رله‌مانى عێراق له‌تیف ره‌شیدى وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژارد و ئه‌ویش محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راسپارد. سوودانى 30 رۆژ ده‌رفه‌تى هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى پێكبهێنێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین