گه‌شه‌ى ئابوورى عێراق ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى دارایى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى ده‌كات گه‌شه‌ى ئابوورى عێراق ئه‌مساڵ به‌رێژه‌ى 9% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش به‌رزترین ئاسته‌ له‌ مێژووى عێراق.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  13/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 ئاژانسى هه‌واڵى عێراق لێدوانێكى موزهیر محه‌مه‌د ساڵحى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا باس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى گه‌شه‌ى ئابوورى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌نێو وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌رزترین ئاستى تۆمار كردووه‌" ده‌شڵێ، "به‌گوێره‌ى راپۆرتى سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى به‌ رێژه‌ى 9.4% گه‌شه‌ى كردووه‌، ئه‌مه‌یش به‌رزترین ئاست له‌ مێژووى عێراق".

ئه‌و راوێژكاره‌ى مسته‌فا كازمى باس له‌ چەند هۆكارێک ده‌كات بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى گه‌شه‌ى ئابوورى عێراق كه‌ یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌ زیادبوونى هه‌ناردەى نه‌وت به‌ بڕى ملیۆنێك به‌ به‌راورد به‌ ماوه‌ى ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا، دووه‌م نرخى نه‌وت به‌ رێژه‌ى 40% به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین