ده‌وڵه‌تى یاسا: پارتى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى بۆ پاڵپشتى د. له‌تیف ره‌شید كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ راگه‌یێندراوێكدا ستایشى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كات، له‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه‌ بۆ كشانه‌وه‌ى كاندیدى خۆى و پاڵپشتى د. له‌تیف ره‌شید. ده‌وڵه‌تى یاسا داوایش له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات پشتگیرى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى پارتى بن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "پێشوازى له‌ ده‌ستپێشخه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنى تەنگژەی سیاسی كاندیدى خۆى كشاندووه‌ته‌وه‌ و له‌به‌رانبه‌ر پاڵپشتى له‌تیف ره‌شید بكرێت وه‌ك كاندیدێكى ته‌وافوقى ناو ماڵى كورد".

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌شڵێ، "ئێمه‌ پێزانینمان بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ هه‌یه‌ و پاڵپشتى لێ ده‌كه‌ین و داوا له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ین پاڵپشت بن". 

جگه‌ له‌ له‌تیف ره‌شید 31 كاندیدى تر بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ى له‌ دانیشتنێكى تایبه‌تى په‌رله‌مان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێردرێت. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدى پارتى و به‌رهه‌م ساڵحیش كاندیدى یه‌كێتییه‌.
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین